مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی ده‌درێت گوێزانه‌وه له‌نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا بكات، جگه له به‌شی مووچه‌كان كه ده‌شێ بۆی بگوازرێته‌وه و نابێ لێی بگوێزرێته‌وه. دووه‌م: وه‌زیری دارایی بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌نێو پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا بكات بۆ مه‌به‌ستی دابین كردنی توانای خه‌رج كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه‌بڕیاری لێك ترازنیان له‌وه‌زاره‌تێك و په‌یوه‌ست كردنیان به‌وه‌زاره‌تێكی تر ده‌درێ و وه‌زیری پسپۆڕیش بۆی هه‌یه گوێزانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ش ویه‌ك یه‌كه‌ی خه‌رج كردن‌دا بكات. سێیه‌م: ناشێ گوێزانه‌وه له‌نێو ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان پارێزگاكاندا بكرێ.
الموضوع: ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زیری دارایی,گوێزانه‌وه له‌نێوان پاره ته‌رخانكراوه‌كانی یه‌ك ده‌روازه‌دا,گوێزانه‌وه له‌نێو پشتیوانه‌ی ده‌روازه‌كانی بودجه‌دا,ناشێ گوێزانه‌وه له‌نێو ته‌رخان كراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نێوان پارێزگاكاندا