مادده‌ی بیست و پێنج:
یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت:
1-ره‌سمی ئینتیما و به‌شداربوونی ساڵانه.
2-ده‌سنگه‌و به‌خششی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به یه‌كێتی.
3-ئه‌و پیتاك و باربۆیه‌ی كه ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كه‌سانی دیكه ده‌یده‌نێ دوای موافه‌قه‌تكردنی ئسوڵیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان.
4-قازانجی پرۆژه گه‌لێ كه یه‌كێتی بنیادیان ده‌نێ.
5-قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌كێتی.
6-ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی بۆ ئه‌ندامان له موعامه‌له‌ی كه‌فاله‌ت و گرێبه‌ستی نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، وه‌ك لایه‌نێك، ره‌سمه‌كه‌ش به رێژه‌ی (1%) ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ كه له گرێبه‌ست یان كه‌فاله‌ته‌كه‌دا ئیقرار كراوه.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتی سجلی دارایی رابگرێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له یاسای به‌ركاری كۆمه‌ڵه‌كاندا هاتووه.
الموضوع: دارایی یه‌کێتی,پێویستی به‌سجلی دارایی,قازانجی پرۆژه گه‌لێ,قازانجی چاپه‌مه‌نیی یه‌کێتی,ره‌سمی ته‌ئیدی كه‌فاله‌تی دارایی