مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (یه‌كه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌م ماف و ئیمتیازاتانه‌ی خواره‌وه: 1- هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌نگه‌رو قوربانیانی جینۆساید مینحه‌یه‌كی دارایی و پارچه زه‌وییه‌ك یان یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێده‌به‌خشرێت: أ- شه‌هیدی ڕه‌به‌ن، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی باوك و دایكی یان به‌ناوی یه‌كێكیان له كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت. ب- شه‌هیدی ڕه‌به‌نی باوك و دایك مردوو، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به‌ناوی براو خوشكه‌كانی تۆمار ده‌كرێت. جـ- شه‌هیدی خاوه‌ن هاوسه‌ر ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو باوك و دایكی، یان یه‌كێكیان له‌كاتی مردنی ئه‌وی تر، تۆمار ده‌كرێت. د- ئه‌گه‌ر شه‌هید هاوسه‌رو منداڵی هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یان پارچه زه‌وییه‌كه به ناوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی تۆمار ده‌كرێت. 2- ئه‌گه‌ر شه‌هید زیاتر له یه‌ك ژنی هێنابێت، یان ئافره‌تێكی شه‌هید زیاتر له جارێك شووی كردبێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له كاتی شه‌هیدبوونی كه‌سی شه‌هید په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا مابێت و بۆ منداڵه‌كانی له‌م شه‌هیده یان بۆ منداڵه‌كانی شه‌هید له‌و هاوسه‌ره‌ی به‌ر له شه‌هیدبوونی كۆچی دوایی كردووه یان لێی جیابۆته‌وه، ئه‌وا هه‌مان ماف و ئیمتیازاتی بڕیاردراو له‌م یاسایه‌یان ده‌بێت. 3- ئه‌گه‌ر له یه‌ك خێزانێكدا زیاتر له شه‌هیدێك هه‌بێت، ئه‌وا دابه‌شكردنی ئه‌و شایستانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- ژن یان مێرد و منداڵ و باوك و دایك سه‌رجه‌م شایسته‌كان وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه. ب- هه‌ر یه‌ك له براو خوشكی شه‌هیدی سه‌نگه‌رو شه‌هیدی هاوڵاتی به‌پێی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه، به جیا شایسته‌كان وه‌رده‌گرن. جـ- ئه‌گه‌ر هه‌ردوو باوك و دایك شه‌هیدی سه‌نگه‌ر بن یان شه‌هیدی هاوڵاتی، ئه‌وا منداڵه‌كانی شه‌هید شایسته‌كانی یه‌ك شه‌هید وه‌رده‌گرن به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه. د- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له به‌ندی (3)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌دا یه‌ك كه‌سی شایسته مایه‌وه، ئه‌وا شه‌هیدانه‌یه‌كی بۆ سه‌رف ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ردوو به‌ندی (4، 8)ی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی حه‌وته‌م له‌یاسه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه ئه‌وه‌ی دادێت جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه و، به‌ندی (3) هه‌موارده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: (3- پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت روفاتی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بهێنێته‌وه بۆ جێگه‌ی نیشته‌جێبوونی خێزانه‌كه‌ی و تێچوونه‌كانی ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆ بگرێت). (4- رێژه‌ی 5% پێنج له سه‌دی دامه‌زراندن له پۆسته گشتیه‌كاندا بۆ منداڵی شه‌هیدان به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، ته‌رخان بكرێت). (8- سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی (هاوسه‌رێتی و منداڵ) بۆ ژن و مێرد و منداڵی شه‌هید به رێنمایی كه وه‌زاره‌ت ده‌ریده‌كات رێكده‌خرێت).
الموضوع: ماف و ئیمتیازات خاوەنی شه‌هید و قوربانیانی جینۆساید,شایستەکان و دابه‌شکردنی شایستەکان,رێژەی 5% پێنج له سه‌دی دامه‌زراندن,سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رێتی و منداڵ