مادده‌ی (59):
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌قیب یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی به هه‌ر هۆیه‌ك له ده‌ست دا ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه جێی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه له ساڵێك كه‌متر بوو.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژدا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه ماوه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌صلی یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست دا ئه‌وا ئه‌ندامی یه‌ده‌گ كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه جێی ده‌گرێته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێن و پایه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به وازهێنان یان به هه‌ر هۆیه‌كی تر چۆڵ بوو ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دایان ده‌مه‌زرێنێ و دادوه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه له صنفی یه‌كه‌م بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چوار پارێزه‌ری راوێژكار، كاروباری به‌رێوه‌بردنی سه‌ندیكا ده‌گرێته ده‌ست و داوای ده‌سته‌ی گشتی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆ ده‌وره‌یه‌كی نوێ.
الموضوع: نه‌قیب له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی,داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی,هەڵبژاردنی نه‌قیب,لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام,داوای ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه