مادده‌ی (58):
ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌رده‌ستان و دیاری كردنی مووچه‌كانیان و رێكخستنی کاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌چوێنێ.
دووه‌م: ئاماده‌كردنی ژمێركاریی كۆتایی سه‌ندیكا بۆ ساڵی دارایی رابردوو و ئاماده‌كردنی بودجه‌ی نوێ بۆ سێ ساڵی داهاتووی بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی بۆ راستاندنیان.
سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی لقه‌كانی سه‌ندیكا و ژووره‌كانی پارێزه‌ران.
چواره‌م: دامه‌زراندنی ژووری پارێزه‌ران.
پێنجه‌م: دامه‌زراندنی یانه‌كانی پاریزه‌ران به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێره‌وه ناوخۆییه‌كانیان و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌كانی به‌رێوه‌بردنیان.
شه‌شه‌م: پێكهێنان و دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و پێویسته پێك بهێنرێن.
حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به‌دواداچوونی راسپارده‌كانی.
هه‌شته‌م: ناردنی ئه‌و شكایه‌تانه‌ی كه سزا‌كه‌یان له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نجومه‌ندا نییه بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.
الموضوع: دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و به‌رده‌ستان,دیاری كردنی مووچه‌كان,رێكخستنی کاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كان,آماده‌كردنی ژمێركاریی كۆتایی سه‌ندیكا,آماده‌كردنی بودجه‌ی نوێ بۆ سێ ساڵی داهاتووی,سه‌رپه‌رشتی كردنی لقه‌كانی سه‌ندیكا,دامه‌زراندنی ژووری پارێزه‌ران,دامه‌زراندنی یانه‌كانی پاریزه‌ران,پێكهێنان و دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی لێژنانه,جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی,ناردنی شكایه‌تانه‌ی سزا‌كه‌یان