مادده‌ی (46):
سه‌ندیكا ئه‌م كارانه ده‌كات:
یه‌كه‌م: به‌شداری كردن له پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پاڵپشتی كردنی فیدراڵیه‌ت و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.
دووه‌م: به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه دیاریكراوانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون و كارده‌كات له پێناوی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی پارێزه‌ری.
سێیه‌م: پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری به ئه‌ندامانی و دابینكردنی یارمه‌تی گوزه‌رانی وا كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان به‌دی بێنن.
چواره‌م: هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه له پێناوی به‌دی هێنانی ئامانجه پیشه‌ییه‌كانی.
پێنجه‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل َده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی و ناوه‌ندی و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت به جۆرێكی وا كه داد و سه‌روه‌ری یاسا دابین بكا.
الموضوع: به‌شداری كردن له پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم,به‌دیهێنانی ئامانجه دیاریكراوانه‌ی له‌م یاسایه‌دا,پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی,هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی دیكه,هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ َده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی و ناوه‌ندی