مادده‌ی (45):
یه‌كه‌م: سه‌ندیكای پارێزه‌ران ریكخراوێكی پیشه‌یی دیموكراتیی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو ئه‌و پارێزه‌رانه ده‌گرێته خۆ كه ناویان له‌لای تۆمار كراوه و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیب سه‌ندیكاكه ده‌نووێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو ئه‌وا وه‌كیلی سه‌ندیكا جێگای ده‌گرێته‌وه و ئه‌و سه‌ندیكایه له پارێزگاكاندا لقی هه‌یه و ئه‌ندامه‌كانی به‌و رێگایه هه‌ڵده‌بژیردرێن كه له‌م یاسایه‌دا و له په‌یره‌وه‌كانی كه لێی ده‌رچوون هاتووه.