مادده‌ی (42):
یه‌كه‌م: نابێ پارێزه‌ر ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكات كه پێی سپێردرابێ له رێگه‌ی پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌ر چه‌نده وه‌كاله‌ته‌كه‌شی ته‌واو بووبێ ته‌نیا مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێ كه تاوانێك له‌به‌رده‌م لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ئاشكرا بكات و ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بووه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای قه‌ره‌بووی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه له‌به‌رده‌م دادگاكان بكات.
دووه‌م: پارێزه‌ر له ناكۆكیه‌كدا له‌سه‌ر داواكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری نه‌بێت و ره‌زامه‌ندی موه‌كیلی له‌سه‌ر نه‌بێت كه نهێنییه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردووه نابێ هیچ شایه‌دییه‌ك بدات.
سێیه‌م: پارێزه‌ر كه له ده‌عوایه‌كدا به وه‌كیل داده‌نرێ نابێ نه له كاتی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی و نه له دوای لێخستنی له‌و وه‌كاله‌ته‌ی شایه‌دی له دژی موه‌كیله‌كه‌ی بدات.
چواره‌م: پارێزه‌ر له‌كاتی به‌رپاكردنی ده‌عوایه‌كدا كه خۆی وه‌كاله‌تی تێدا كردووه نابێ وه‌كیلایه‌تی هاودژی موه‌كیله‌كه‌ی بكات به شێوه‌یه‌كی گشتیش نابێ له دوو به‌رژه‌وه‌ندی هاودژدا نوێنه‌ر بێت هه‌موو پارێزه‌رێك له‌و پارێزه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به هه‌ر سیفه‌تێ له نووسینگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: نابێ پارێزه‌ر هاریكاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكات كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران لادراوه.
الموضوع: نابێ پارێزه‌ر ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكات,پارێزه‌ر له ناكۆكیه‌كدا له‌سه‌ر داواكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری نه‌بێت,پارێزه‌ر كه له ده‌عوایه‌كدا به وه‌كیل داده‌نرێ نابێ نه له كاتی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی,پارێزه‌ر له‌كاتی به‌رپاكردنی ده‌عوایه‌كدا كه خۆی وه‌كاله‌تی تێدا كردووه نابێ,نابێ پارێزه‌ر هاریكاری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكات كه ناوی له تۆماری پارێزه‌ران لادراوه.