مادده‌ی شه‌شه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه داده‌نێت كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و، كه په‌یوه‌سته به به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و به‌رهه‌مه داراییه‌كان، دووباره$ پاره‌پێدان (تمویل)، درێژكردنه‌وه، دووباره$ داڕشتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه، یان كڕین، یان دووباره$ كرینی به‌ناوی هه‌رێم و به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و، هه‌ر قه‌رزێك له قه‌رزه‌كان، یان پابه‌ندیی گرێدراوی تر و، یان هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌ره‌نتیه ده‌ركراوانه‌ی نێو ئه‌و بڕه‌ی له مادده$ دووه‌می ئه‌م یاسایه‌داو به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌قی له‌سه‌ر كراوه.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به‌یه‌كه‌وه را ده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراون و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌مواركردنێكی تایبه‌ت پێیانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، پێدانی ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن به وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت.
سێیه‌م: هێنانه‌كایه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به ناوی (فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مایه‌ی راكێشراو)، كه فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیاتر نابێت.
الموضوع: رێکارانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و به‌رهه‌مه داراییه‌كان,لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت,ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی له بڕگه‌ی یكه‌م,فه‌رمانگه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری