مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك ده‌هێنێت له (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و، هه‌ر وه‌زیرێكی تر) و به یه‌كه‌وه ڕاده‌سپێردرێن به ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك له پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه، یان هه‌ر گه‌ره‌نتیكردنێكی قه‌رز، هه‌روه‌ها دانووستان كردن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌وا نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن و، به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان و هه‌ر هه‌موار كردنێكیان به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، خستنه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌و، به‌رپرسێتی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا پێكه‌وه‌یی (تچامنی) ده‌بێت.
دووه‌م: به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوه‌خته حوكم و مه‌رجه‌كانی هه‌ر راكێشانێكی مایه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رز له نێوانیشیاندا بۆ نموونه$ (دراوی متمانه‌پێكراو، به‌رزه تێكڕای سوود، یان تێكڕای سوودی بنه‌ڕه‌ت و، بڕی بنه‌ڕه‌ت و رێكه‌وتی شایسته‌بوون) به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، دیاری ده‌كرێت.
الموضوع: پێکه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی حوكم و مه‌رجه‌كانی پرۆسه‌كانی راكێشانی مایه,بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,به‌ستنی سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌كان