مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه خه‌رجی جێ گۆركێ (نفات التحویل)ی له‌م بارانه‌ی خواره‌دا ده‌كه‌وێ:
یه‌كه‌م- له كاتی دامه‌زراندندا.
دووه‌م- له كاتی گوێزانه‌وه له وه‌زیفه‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا.
سێیه‌م- له كاتی به دوماهی هاتنی وه‌زیفه‌كه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بی (ته‌نیا كاركه‌ناری (الاستقاله) نه‌بێ) به مه‌رجێك له شوێنی وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی ته‌حویل بێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێرێ بۆ ئاكنجی بوون له ماوه‌یه‌ك كه له (9) نۆمانگ تێپه‌ر نه‌كات له مێژووی ترازانیه‌وه (انفكاك) له هه‌ر دووباری گوێزانه‌وه و به دوماهی هاتنی خزمه‌تدا.
الموضوع: دابه‌زاندنی خه‌رجی جێ گۆركێ له كاتی دامه‌زراندن,گوێزانه‌وه له وه‌زیفه‌یه‌كی تر,به دوماهی هاتنی وه‌زیفه‌كه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بی,ته‌حویل بێ بۆ شوێنی نوێ