مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م- ئه‌و كه‌سه‌ی كه به وه‌فد ده‌نێردرێ كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌م پێیه‌ی خواره‌وه بۆ سه‌رف ده‌كرێ:
1. جۆری یه‌كه‌م: گه‌نجینه هه‌موو خه‌رجییه‌كانی ده‌گرێته ئه‌ستۆ پشت به‌و به‌ڵگه نامانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كا به مه‌رجێ له لایه‌ن ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردوویه‌تی راستێندرابێت.
2. جۆری دووه‌م- كرێ ته‌واوی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوینه‌ی كه به وه‌فد بۆی چووه‌و كرێ گه‌رانه‌وه‌ش.
3. جۆری سێ یه‌م: كرێی سێ كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه.
4. جۆری چواره‌م- كرێی دوو كورسی ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه به وه‌فد بۆی ناردراوه و به پێچه‌وانه‌وه.
5. ئه‌وه‌ی به وه‌فد ناردراوه ده‌توانێ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی به‌كار بهێنێ هه‌مان ئه‌و كرێیه‌ی پێ ده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی به وه‌فد ده‌نێردرێ خه‌رجی ده‌كه‌وێ بۆ گوێزانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یه‌وه بۆ شوێنه‌كانی ده‌رچوون و گه‌یشتن له كاتی ناردن به وه‌فدو له كاتی گه‌رانه‌وه‌دا.
سێیه‌م- ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا پێداویستی و شتی حكومه‌تی گوێزایه‌وه خه‌رجی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت.
الموضوع: گواستنه‌وه‌ی خه‌رجی,كرێی ئۆتۆمبێل,كرێی كورسی ئۆتۆمبێل,گوێزانه‌وه‌ی خه‌رجی,پێداویستی و شتی حكومه‌تی