مادده‌ی سێیه‌م:
ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسای ده‌یان گرێته‌وه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێن:
یه‌كه‌م- جۆری یه‌كه‌م: وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان.
دووه‌م- جۆری دووه‌م: خودانی پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه (التمییز) و دادوه‌ر و راوێژكاره‌كانی كارمه‌ند له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمانه به بریكاری به‌رێوه ده‌به‌ن.
سێ یه‌م- جۆری سێ یه‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مانگانه (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو زیاتر مووچه وه‌رده‌گرت.
چواره‌م- جۆری چواره‌م: ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له (5/254) دوو سه‌د و په‌نجا و چوار دینار و نیوو كه‌متره.
الموضوع: جۆری یه‌كه‌م,جۆری دووه‌م,جۆری سێ یه‌م,جۆری چواره‌م