مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له (خێزان) بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه‌كانی سه‌فه‌ر كردن ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به پێی شه‌رع له‌سه‌ریه‌تی به‌خێویان بكا و حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه
دووه‌م: مه‌به‌ست له ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر كردن ئه‌و كرێ و ده‌رماڵانه‌ن كه له خواره‌وه ناویان هاتووه:
1. كرێ ی گواستنه‌وه: كرێی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ له كاتی سه‌فه‌ر كردنی بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی ره‌سمی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا.
2. مه‌سره‌فی شوێن گۆرین (نفقات التحویل): مه‌سره‌فی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیدا.
3. ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه: ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ده‌یكه‌وێ بۆ هه‌ر شه‌وێك كه له ده‌ره‌وه‌ی جێگای ئیشی خۆی به سه‌ری ده‌با له كاتی سه‌فه‌ر كردنیدا بۆ ئه‌نجام دانی كارێكی ره‌سمی كه سوكنا و خواردن و مه‌سره‌فی گیرفان ده‌گرێته‌وه.
4. ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی براوه: ئه‌و بڕه پاره براوه‌ی مانگانه‌یه كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌درێ له به‌رامبه‌ر گه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی كاری ره‌سمی له ناو سنووری شاره‌وانیدا.
الموضوع: مه‌به‌ست له (خێزان) بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رماڵه‌كانی سه‌فه‌ر كردن ئه‌ندامانی خێزانی,مه‌به‌ست له ده‌رماڵه‌ی سه‌فه‌ر كردن ئه‌و كرێ و ده‌رماڵانه‌ن,كرێ ی گواستنه‌وه,مه‌سره‌فی شوێن گۆرین,ده‌رماڵه‌ی شه‌وانه,ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی براوه