مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كێتی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه.
یه‌كه‌م: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، به‌جۆرێ كه رێگه نه‌درێت ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێت.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران.
سێیه‌م: پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه، به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سه‌ربه‌خۆییو ده‌ستپاكیی دادوه‌ریدا بگونجێ.
چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران و، دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوه‌ریو، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا كه‌به شداریی تێدا بكه‌ن.
پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی دادوه‌ران و، بایه‌خدانی تایبه‌ت به فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانیان، به‌جۆرێ كه شایانی پێگه‌وجێگه‌یان بێت.
شه‌شه‌م: كه بچێته‌پاڵ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دادوه‌ران یان هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا توندوتۆڵ بكا، به‌جۆرێ كه ئامانجه‌كانی یه‌كێتی وه‌دیبێنێ.
حه‌وته‌م: دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپه‌روه‌ریو گه‌یشتن به كاروانی په‌ره‌سه‌ندووی دادوه‌ریی جیهانی.
هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێیه‌جێكردن له هه‌رێمدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دادوه‌ری.
نۆیه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران.
ده‌یه‌م: زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی ده‌ستوریو یاسایی هاووڵاتیان.
یازده‌م: ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و، به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی یاساداناندا.
دوازده‌م: پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و به‌جێگه‌یاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریدا.
الموضوع: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و,سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری,دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران,پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه,به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران,دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك,هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان,كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و,زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی ده‌ستوریو یاسایی هاووڵاتیان,پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و