مادده‌ی چوارده‌م:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان، له پێناو پێگه‌یاندنی كادیرانی پسپۆر له بواری جیاجیادا كه هه‌رێم پێویستی پێییانه، له رێی زه‌ماله و نێرده و توێژینه‌وه و خولی مه‌شقه‌وه به سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی باڵا كه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیرانی (په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، پلاندانان) كه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی په‌سندكراو (راستێندراو) له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێك هاتووه.
دووه‌م: خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ سندووقی پرۆژه‌كه ته‌رخان كراوه، به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ پشتیوانی كردن له سندووقه‌كه له كاتی پێویستدا، زێده بڕه پاره‌ی پێویست دابین ده‌كات.
الموضوع: به‌رده‌وام بوون له جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی بووژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانی كوردستان,خەرج کردنی بڕه پاره بۆ سندووقی پرۆژه,پشتیوانی كردن له سندووقه‌كه له كاتی پێویستدا,زێده بڕه پاره‌ی پێویست دابین ده‌كات