مادده‌ی سێزده‌م:
یه‌كه‌م: له كاتی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌رگواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت:
1. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری نیوه‌ی ئه‌و مووچه‌ی كه له فه‌رمانگه لێی گواستراوه‌كه وه‌ری ده‌گرێت، تا ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له مێژووی گواستنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت به مه‌رجێك به یه‌كجاره‌كی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كه‌یدا بپچڕێت.
2. ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی لێ گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌وه مووچه‌یه‌ی بۆ لایه‌نی كه‌ری تایبه‌ت كه فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی بۆ گوازراوه‌ته‌وه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له (یه‌كه‌م/1)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه خه‌رج ده‌كات.
3. له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ربكات و مه‌رجه‌كانی دیاری بكات.
دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه پاڵپشتی داهاته‌كانی سه‌ندووقی ده‌زگای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات به ته‌رخان كردنی بڕێك كه له (30%)ی ئابوونه‌ی دراوی ده‌زگاكه زیاتر نه‌بێت، له ماوه‌ی ساڵی دارایی پێشوو له‌چوارچێوه‌ی ته‌رخان كراوی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
الموضوع: ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌رگواستنه‌وه‌ی راژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌ك,مووچه‌ی بۆ لایه‌نی كه‌ری تایبه‌ت,رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه,پاڵپشتی داهاته‌كانی سه‌ندووقی ده‌زگای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی