مادده‌ی یه‌كه‌م:
داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی (2011)ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به بڕی (12.386.000 ملیۆن) دوازده تریلیۆن و سێ سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌م خشته‌ی دادێت روون كراوه‌ته‌وه:
1. به‌شی هه‌رێم به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی (2011) (11.180.000 ملیۆن) یازده تریلیۆن و سه‌د و هه‌شتا ملیار دینار.
2. داهاتی به كرده‌نی به‌ده‌ست هاتوو له ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2010 كه دووباره له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به گوێره‌ی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی (25) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2011. (305 ملیار) سێ سه‌د و پێنج ملیار دینار.
3. داهاتی خه‌مڵێنراوی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمدا. (151 ملیار) سه‌د و په‌نجا و یه‌ك ملیار دینار.
4. داهاتی گشتی خه‌مڵێنرا و به داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كانی ساڵی 2011. (400 ملیار) چوار سه‌د ملیار دینار.
5. بڕه پاره‌ی پترۆ دۆلار به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی (25) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی (2011). (350 ملیار) سێ سه‌د و په‌نجا ملیار دینار.
الموضوع: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی هه‌رێمی كوردستان,داهاتی به كرده‌نی به‌ده‌ست هاتوو,داهاتی خه‌مڵێنراوی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با,داهاتی گشتی خه‌مڵێنرا,بڕه پاره‌ی پترۆ دۆلار