مادده‌ی دوازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی: یاساكانی خانه‌نشینی جێبه‌جێ ده‌كات و خزمه‌تی كارمه‌نده‌كانی هه‌رێم له فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ژمێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌و پاداشتی خانه‌نشین بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ببڕێته‌وه‌و بۆ موسته‌حه‌قه‌كانیان خه‌رجی بكات و، بنه‌ماو مه‌بده‌ئیش داده‌نێ و رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ و پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م یاسایانه له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌تازه په‌یدا بووه‌كان(ما یستجد من امور) به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ش كه له كاتی جێبه‌جێ كردن‌دا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دارایی هه‌رێمدا رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی له هه‌رێمدا پێوه ده‌لكێ.
الموضوع: یاساكانی خانه‌نشینی جێبه‌جێ ده‌كات,خزمه‌تی كارمه‌نده‌كانی هه‌رێم له فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ژمێرێ,مووچه‌و پاداشتی خانه‌نشین بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ببڕێته‌وه‌و بۆ موسته‌حه‌قه‌كانیان خه‌رجی بكات,بنەماو مه‌بده‌ئیش داده‌نێ و رێنمایی ده‌رده‌چوێنێ,پێشنیار بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م یاسایانه له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌تازه په‌یدا بووه‌كان