مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌تهكه‌یه‌و، به‌رپرسی ئاڕاسته‌كردنی ئیشه‌كانێتی و، سه‌رپه‌رشتی و موراقه‌به‌ی چالاكییه‌كانی ده‌كات و، بڕیار و رێنمایی و فه‌رمانه‌كان له هه‌ر شتێك‌دا پێوه‌ندیی به‌كاره‌كان و پێكهاته‌كان و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و دارایی و رێكخستنه‌وه هه‌بێت له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی یاسا و پێڕۆ و رێنمایی به‌ركاردا، هه‌مووی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێت و، وه‌زیر به‌رپرسه له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كانی، یان به‌و كه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بسپێرێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عیراقدا له هه‌موو ئه‌و كارانه‌دا ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به‌رێكخستن و نه‌خشه بۆ سیاسه‌تی نه‌قدی و بانكداری(الصیرفه) ده‌كێشێ و سه‌رپه‌رشتی لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقی له هه‌رێمدا ده‌كات. دووه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت. ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێت و به‌رپرس ده‌بێت له رێكخستن و پاراستنی تۆماره‌كان و نامه و نامه‌كاریی تایبه‌ت به وه‌زیر و ژماره‌یه‌كیش فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و كاری چاودێری ناوخۆی وه‌زاره‌ته‌كه و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی گزی(اختلاس) یان ده‌سكاریكردنی پاره‌ی گشتیدا كاری لێوردبوونه‌وه و پشكنینی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌جێ ده‌هێنی چاودێری و چۆنێتیی ده‌سكاریكردنیان ده‌كات. فه‌رمانبه‌رێكیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌كه‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت. چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن: راسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه پله‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت و، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێت و ئه‌زمووندار و پسپۆڕ بێت.
الموضوع: به‌ڕپرسی ئاڕاسته‌كردنی ئیشه‌كانێتی,سه‌رپه‌رشتی و موراقه‌به‌ی چالاكییه‌كانی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و پشكنینی دارایی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن