مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش دیاریكردن و خه‌ملاندنی مافه داراییه‌كانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه داوا له حكومه‌تی ئیتیحادی بكات به دانه‌وه‌ی شایسته داراییه خه‌ملێندراوه‌كان به‌پێی یاسا له ماوه‌ی (90) نه‌وه‌ت رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی به داواكارییه‌كه و هه‌ڵسانی به دانانی یاسای دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستور. دووه‌م: له حاڵه‌تی ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه به ئاماده‌بوونی بۆ دانوستان ده‌رباره‌ی شایسته‌كانی هه‌رێم، له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی وه‌رگرتنی داواكارییه‌كه‌ی هه‌رێم یان به‌سه‌رچوونی (90) نه‌وه‌ت رۆژ به‌سه‌ر رێكه‌وتی ده‌ستپێكردنی دانوستان به‌بێ گه‌یشتن به پێكهاتنێك له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی نائاشكرا یان ئاشكرا یان بێ ده‌نگبوون له ئاستیه‌وه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و رێكارانه‌ی به گونجاویان ده‌بینێت به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانی خۆی بگرێته‌به‌ر له نێوانیشیاندا به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی خاو‌و گاز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ركه‌وتانه (مستحقات) كه‌وا حكومه‌تی ئیتیحادی خۆی ده‌گرێت له دانه‌وه‌یان، چ به‌ر له به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌وه بێت یان له دوای و ئاگاداركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لێیه‌وه.
الموضوع: داوا له حكومه‌تی ئیتیحادی بكات به دانه‌وه‌ی شایسته داراییه خه‌ملێندراوه‌كان,پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و رێكارانه‌ی به گونجاویان ده‌بینێت,دانوستان ده‌رباره‌ی شایسته‌كانی هه‌رێم,فرۆشتنی نه‌وتی خاو‌و گاز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ركه‌وتانه (مستحقات)