مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی (17%) حه‌ڤده له‌سه‌دی متمانه‌پێكراو له یاساكانی بودجه‌ی ئیتیحادی ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له كۆی گشتی خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و خه‌رجیه‌كانی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌ی ئیتیحادی تاوه‌كو سه‌رژمێریێكی دانیشتوانی گشتی له عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه هه‌رێم هه‌مان رێژه‌ی له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: أ- سه‌رجه‌می داهاته‌كانی بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادی له نێوانیشیاندا داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو. ب- سه‌رجه‌می نه‌وتی خاوی پاڵاوته‌كراوو دابینكراو بۆ به‌كاربردن له سه‌رتاپای عێراقدا له نێوانیشیاندا نه‌وتی خاوی پێویست بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با. جـ- سه‌رجه‌می خه‌رجیه‌كانی فه‌رمانڕه‌واو ودابینكراوه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و زێده وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی داهاته‌كانی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوو دابینكراوه‌كانی خه‌رجیه سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌سته هه‌رێمایه‌تیه‌كانی هاوشێوه له‌گه‌ڵ ده‌سته ئیتیحادیه‌كانی پێكهاتوو له (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، گاردی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی، ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ره‌گه‌زنامه‌و سنوور، و ده‌زگای ئاسایش). دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و پلاندانان، و سامانه سروشتیه‌كان له هه‌رێمدا ئه‌وه‌ی له (أ، ب، ج)ی بڕه‌گه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تری هه‌رێم، هه‌ژمار بكه‌ن. سێیه‌م: أ- سه‌رباری پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم له پترۆدۆلاری نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له هه‌رێمدا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2009وه، ئه‌وا هه‌رێم مافی دۆلارێكی هه‌یه له هه‌ر پترۆدۆلارێكی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاو و (150) مه‌تر سێجای گازی به‌رهه‌مهێنراوو پاڵاوته‌كراو یان دابینكراو بۆ به‌كاربردن له پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به مه‌رجێك ئه‌م به‌ركه‌وتانه (مستحقات)له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌گوێره‌ی ستانده‌ره متمانه‌پێكراوه‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌ژمار بكرێن. ب- ئه‌و داهاتانه‌ی به‌كردار له مه‌رزه سنووریه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ركراون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌و به شێویه‌كی كورتكراوه‌یی (حصری) بۆ ئاماده‌سازیی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌رزه سنوورییه‌كانی سه‌ر به هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان ده‌كرێن. جـ- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به دیاریكردنی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاته وه‌رگیراوه‌كان له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێژنه‌یه‌كی وه‌زاریی پێكبهێنێت به مه‌به‌ستی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه شایسته‌كان به‌پێی برگه‌ی (سێیه‌می) مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه به بڕه پاره‌ی كاش یان به‌وه‌ی به‌رامبه‌ریانه له عه‌ینی شت له نه‌وتی خاوی هه‌رێم به مه‌رجێك ئه‌و قه‌ره‌بووه به‌ركه‌وتانه (مستحقات) به قیستی ساڵانه له ماوه‌یه‌ك كه له (5) ساڵ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕ نه‌كات، بدرێنه‌وه.
الموضوع: رێژه‌ی حه‌ڤده له‌سه‌دی متمانه‌پێكراو,سه‌رجه‌می داهاته‌كانی بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادی,سه‌رجه‌می نه‌وتی خاوی پاڵاوته‌كراو,سه‌رجه‌می خه‌رجیه‌كانی فه‌رمانڕه‌واو ودابینكراوه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم,پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابوری، و پلاندانان، و سامانه سروشتیه‌كان له هه‌رێمدا ئه‌وه‌ی له (أ، ب، ج)ی بڕه‌گه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تری هه‌رێم، هه‌ژمار بكه‌ن.