مادده‌ی سێیه‌م: هه‌رێم مافی هه‌یه له: یه‌كه‌م: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته‌كانی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له سه‌رتاپای عێراق به‌مه‌رجێك بگونجێت له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی دانیشتووان تیایدا پاڵپشت به هه‌ر یه‌ك له مادده‌ی (111)و به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستور. دووه‌م: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له سه‌رجه‌م داهاته وه‌رگیراوه‌كانی تری ئیتیحادیی و به‌خشین و كۆمه‌ك و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبستێت پاڵپشت به به‌ندی سێیه‌م له مادده‌ی (121)ی ده‌ستور. سێیه‌م: پشكێكی سه‌ربار له داهاته‌كانی نه‌وت و گاز بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له ده‌رئه‌نجامی كرده‌كانی رژێمی پێشوو لێیكه‌وتووه، پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستور. چواره‌م: به‌شدارییكردنی كرداره‌كیی له پێكهێنان و ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی گشتیی چاودێری و دابینكردنی داهاته ئیتیحادیه‌كان له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌رێم تیایدا به شاره‌زاو نوێنه‌ر به‌گوێره‌ی حوكمی مادده (106)ی ده‌ستور. پێنجه‌م: داواكردن له حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی هاوبه‌شی كرداره‌كیی له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن پاڵپشت به حوكمی مادده (105)ی ده‌ستورو دوورخستنه‌وه‌ی زیان له مافه دارایی و ئابورییه‌كانی هه‌رێم و دانانی یاسای دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز پاڵپشت به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده (112)ی ده‌ستور بۆ خێراكردنی گه‌شه‌سه‌ندن له هه‌رێم و پارێزگاكاندا. شه‌شه‌م: به‌شدارییكردنی كرداره‌كیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت و گازی به‌رهه‌مهێنراو له كێڵگه هه‌نووكه‌ییه‌كان، وه به ڕۆڵی تاقانه‌ی (حصری) خۆی هه‌ڵبستێت له به‌رێوه‌بردنی كێڵگه داهاتووه‌كان له هه‌رێمدا له نێوانیشیاندا به‌بازاڕكردنی نه‌وت و گازی به‌رهه‌مهێنراو لێیان، كه هه‌رێم لێی بێبه‌شكراوه به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌ڵنه‌ستانی به بینینی ڕۆڵی ئه‌رێیانه‌ی خۆی له وێنه‌كێشانی سیاسه‌تی ستراتیجی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز كه له به‌ندی دووه‌می مادده‌ی (112)ی ده‌ستوردا ئاماژه‌ی بۆكراوه. حه‌وته‌م: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی له نه‌وت و گازی خاو‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی دابینكراو بۆ به‌كاربردن له سه‌رتاپای عێراق، بۆ ته‌رخان بكرێت به‌مه‌رجێك بگونجێت له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی دانیشتوان تیاییداو به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی تایبه‌تیی هه‌رێم و لابردنی ڕواڵه‌ته‌كانی جیاكاریی.
الموضوع: پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته‌كانی نه‌وت و گازی,پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له سه‌رجه‌م داهاته وه‌رگیراوه‌كانی تری ئیتیحادیی,پشكێكی سه‌ربار له داهاته‌كانی نه‌وت و گاز بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه له ده‌رئه‌نجامی كرده‌كانی رژێمی پێشوو لێیكه‌وتووه,به‌شدارییكردنی كرداره‌كیی له پێكهێنان و ئه‌ندامێتی ده‌سته‌ی گشتیی چاودێری و دابینكردنی داهاته ئیتیحادیه‌كان,داواكردن له حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی هاوبه‌شی كرداره‌كیی له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌رجه‌سته