مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتیه له: یه‌كه‌م: وێنه‌كێشانی میكانیزمی یاسایی بۆ دیاریكردن و وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانی به‌ركه‌وته (مستحقات) بۆ هه‌رێم له نێو داهاته ئیتیحادییه‌كانداو، ده‌خرێنه نێو بودجه‌ی گشتی هه‌رێمه‌وه. دووه‌م: به‌تواناكردنی هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی به‌ركه‌وته (مستحقات)داراییه‌كانی له داهاته‌كانی نه‌وت و گاز چ وه‌ك خۆیان (عه‌ینی شت) یان به كاش به‌گوێره‌ی ده‌ستور. سێیه‌م: وه‌رگرتنی به‌ركه‌وته‌كانی (مستحقات) هه‌رێم له به‌خشین و كۆمه‌ك و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شكراو به حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌ویش پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له مادده‌ی (106)ی ده‌ستور. چواره‌م: وه‌رگرتنی پشكی هه‌رێم له هه‌ر داهاتێكی تری یان قه‌ره‌بووێكی وه‌رگیراو له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه. پێنجه‌م: دابینكردنی میكانیزمی پێویست بۆ وه‌رگرتنی به‌ركه‌وته‌كانی (مستحقات) هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌له‌كه‌بوونه‌و نه‌دراون وه‌ك خه‌رجیه‌كانی سه‌روه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی هاتوو له نێو بودجه‌ی ئیتیحادیه‌وه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ه‌وه. شه‌شه‌م: وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووه به‌ركه‌وته‌كانی (مستحقات) هه‌رێم له‌و زیانانه‌ی كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره سته‌مكارانه‌ی رژێمی پێشوو بوون له رێگه‌ی داپلۆسینی به‌كۆمه‌ڵ و جینۆساید‌و پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و سیاسه‌تی زه‌وی سووتێنراو به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (112)ی ده‌ستور. حه‌وته‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی داهاته ئیتیحادییه‌كان بۆ مسۆگه‌ركردنی پاراستنی یه‌كڕیزیی گه‌لی عێراق و ده‌وڵه‌ته ئیتیحادییه‌كه‌ی به گونجاویی له‌گه‌ڵ مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستور.
الموضوع: وێنه‌كێشانی میكانیزمی یاسایی بۆ دیاریكردن و وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانی به‌ركه‌وته (مستحقات) بۆ هه‌رێم له نێو داهاته ئیتیحادییه‌كانداو,به‌تواناكردنی هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی به‌ركه‌وته (مستحقات)داراییه‌كانی له داهاته‌كانی نه‌وت و گاز چ وه‌ك خۆیان (عه‌ینی شت) یان به كاش به‌گوێره‌ی ده‌ستور,دابینكردنی میكانیزمی پێویست بۆ وه‌رگرتنی به‌ركه‌وته‌كانی (مستحقات) هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌له‌كه‌بوونه‌و نه‌دراون وه‌ك خه‌رجیه‌كانی سه‌روه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی هاتوو له نێو بودجه‌ی ئیتیحادیه‌وه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ه‌وه.,ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی داهاته ئیتیحادییه‌كان بۆ مسۆگه‌ركردنی پاراستنی یه‌كڕیزیی گه‌لی عێراق و ده‌وڵه‌ته ئیتیحادییه‌كه‌ی به گونجاویی له‌گه‌ڵ مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستور