مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: یه‌كه‌م: حكومه‌تی ئیتیحادی: حكومه‌تی كۆماری عێراقی ئیتیحادی. دووه‌م: ده‌ستور: ده‌ستوری كۆماری عێراقی فیدڕاڵی ساڵی 2005. سێیه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. چواره‌م: په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. شه‌شه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز: داهاته‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی وه‌ده‌ستهاتوو له پرۆسه نه‌وتیه‌كان و له نێوانیشیاندا فرۆشراوه‌كانی نه‌وت و گاز‌و به‌روبوم و ده‌ستكه‌وته‌كانی تری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵیه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادی یان حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. حه‌وته‌م: خشته‌ی خه‌رجیه‌كان: خشته‌ی بڕی خه‌رجیه فه‌رمانڕه‌واو سه‌روه‌رییه‌كانی هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ یاساكانی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌ی ئیتیحادی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2004ه‌وه. هه‌شته‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی دادێن ماناكانی به‌رامبه‌ریانه كه له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان - عێراقی ژماره (22)ی ساڵی 2007دا هاتووه: (نه‌وت، نه‌وتی خاو، گاز، گازی سروشتی، كێڵگه‌ی نه‌وت، كێڵگه‌ی هه‌نووكه‌یی، كێڵگه‌ی داهاتوو، پرۆسه نه‌وتیه‌كان)
الموضوع: حکومت ائتلافی,د‌ستور حکومت,هرم,پارلمان,انجمن وزرای هرم,داهاته‌کان,خشته‌ی خه‌رجیه‌کان,منافع نفت و گاز