مادده‌ی ده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی باڵا ترین ده‌سته‌ی یه‌كێتی یه‌و ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1-دانانی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی.
2-دانان و بڕیار له‌سه‌ر دانی بووجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی و دیاری كردنی رێژه‌ی به‌شداربوونی ژووره‌كان تیایدا.
3-ئاماده‌كردنی په‌یره‌وه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و ژووره‌كان.
4-سه‌لماندنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حیسابی یه‌كێتی و میلاكی فه‌رمانبه‌رانی.
5-سه‌لملندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ژووره‌كان له باره‌ی به گه‌ر خستنی پاره و پولیانه‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری ده‌كه‌ن.
6-زامن كردنی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه ژووره‌كان وه‌ریان ده‌گرن.
7-ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ژو بۆی هه‌یه ئابوونه‌ی ساڵانه‌و هه‌ق ده‌ستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیاری بكا.
8-به‌خشینی خه‌ڵات بۆ ئه‌ندامان و كه‌سانی تر به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی یه‌كێتی دا بگونجێ.
9-به‌جێ هێنانی هه‌ر كار‌و فه‌رمانێكی یاسایی تر بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی یه‌كێتی.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكه‌كه‌ی بسپێرێ.
سێ یه‌م: بڕیار له ئه‌نجومه‌ندا به زۆربه‌ی موتله‌ق ده‌درێ و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون سه‌رۆك ده‌نگی زاڵ بوونی ده‌بێ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی باڵا ترین ده‌سته‌ی یه‌کێتی,دانانی سیاسه‌تی گشتی یه‌کێتی,دانان و بڕیار له‌سه‌ر دانی بوژه‌ی ساڵانه‌ی یه‌کێتی,ئاماده‌کردنی په‌یره‌وه‌کان,سه‌لماندنی بوژه‌ی ساڵانه‌و حیسابی یه‌کێتی,زامن کردنی ئه‌و قه‌رزانه‌ی که ژووره‌کان وه‌ریان ده‌گرن,به‌جێ هێنانی هه‌ر كار‌و فه‌رمانێكی یاسایی تر