مادده‌ی حه‌وته‌م:
ژوور ئامانجه‌كانی به‌م رێ و شوێنه به‌جێ دێنێ:
1-تۆمار كردنی ناوه بازرگانییه‌كان و ناونووس كردنیان له تۆماری بازرگانیدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری پێویست بۆی و پێشكه‌شكردنی زانیاری له باره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی به یه‌كێتی تا له ده‌فته‌ری ناوه‌ندی دا (مركزی) تۆمار بكرێن.
2-ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی بۆ كاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدا باون بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تكاری ژوور و بڵاوكردنه‌وه‌یان.
3-ناوبژی كردنیان و به‌شدار بوون له ناو بژی كردن له‌و ناكۆكییه بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌دا كه له نێوان ئه‌ندامانی ژوور خۆیان یان له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكانی تردا رووده‌ده‌ن و پێكهێنانی لیژنه‌ی ناوبژی كردن و ئاماده كردنی لیستی ناوی ناوبژی كاران و بنه‌ما و چۆنێتی ناوبژی كردن.
4-ده‌ركردنی باوه‌رنامه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنان (شهاده المنشأ) بۆ كه‌ل و په‌ل له سنووری هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی سه‌لملندنی باوه‌رنامه بازرگانییه‌كانی تر.
5-كۆكردنه‌وه و پۆلینكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ل و په‌له سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بازاری ناوخۆ به شێوه‌یه‌كی خوله‌كی (دوری)
6-پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری راوێژی هونه‌ری دا بۆ بازارگان و پیشه‌سازی یه‌كان.
7-سه‌لماندنی كه‌فاله‌تی ئه‌ندامان.
8-به‌شداری كردن له چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌ی لیژنه‌و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگا.
الموضوع: تۆمار كردنی ناوه بازرگانییه‌كان,ده‌ست نیشان كردنی داب و نه‌ریتانه‌ی بۆ كاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی,ناوبژی كردنیان و به‌شدار بوون له ناو بژی كردن,ده‌ركردنی باوه‌رنامه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنان,كۆكردنه‌وه و پۆلینكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ل و په‌له,پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری راوێژی هونه‌ری دا,سه‌لماندنی كه‌فاله‌تی ئه‌ندامان,به‌شداری كردن له چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌ی لیژنه‌و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت