مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كێتی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1-سه‌رپه‌رشتی كردنی ژووره‌كان و چاودێری و رێنوێنی كردنیان و بوون به نوێنریان له لایه ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
2-سه‌رپه‌رشتی كردنی تۆمار ناوه بازرگانییه‌كان (الاسماْ التجاریه) و ناوی نووسیكردنیان له توماری بازرگانی له هه‌رێمدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری ناوه‌ندی (سجلات مركزیه) بۆیان.
3-كردنه‌وه‌ی پێشانگا له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و به به‌شداری بوونیان به رێكخستنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا و داوه‌تكردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌شداری كردن له كۆر و كۆنگره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
4-كۆكردنه‌وه و پوخته كردنی ئاگاداری و زانیاری بازرگانی و پیشه‌سازی به ده‌ست خستنیان بۆ ئه‌ندامانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان.
5-لێكۆلینه‌وه‌ی بارودۆخی بازرگانی پیشه‌سازی له هه‌رێمدا پێشنیاز كردنی رێ و شوێن و چاره‌سه‌ر به ئامانجی په‌ره‌پێدانی چالاكی و ئابووری و گه‌شه‌پێدانی له هه‌رێمدا.
6-لێكۆلینه‌وه‌ی رێ و شوێنی هاندانی سه‌رمایه و به‌شداربوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه ره‌سمی و یه‌كانادا له دانانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی به به‌رهه‌م هێنانی چالاكی پیشه‌سازی ی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو.
7-سازدانی نه‌خشه‌كێشی و ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ بزواندن و په‌ره‌پێدانی بازاری ناوخۆ.
8-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و پاراستنی پیشه‌سازی و بار‌و دۆخی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه و خستنه ناو بازاره‌وه چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هاوكاری رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و به‌شداریبوون له پێوانه‌كانی ناردنی كه‌ل و په‌لدا بۆ ده‌ره‌وه.
9-لێكۆلینه‌وه (مه‌سحكردنی مه‌یدانی)بازاره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ زانینی توانا‌و دانانی ری َو شوێنی گه‌شه‌پێدان و ئال و گۆری بازرگانی به مه‌به‌ستی فراوان كردنی ئاسۆی هاوكاری ی ئابووری له بواری ده‌ره‌وه.
10-به‌شدار بوون له دانانی پێوانه‌ی هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێم و هاوكاری له چاودێری جێبه‌جێ كردنیان.
11-به‌شدار بوون له ئاماده‌كردنی پررۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیان به چالاكی پیشه‌سازی و بازرگانییه‌وه هه‌یه.
12-ناردنی نێراوی (بعثه) بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشوازی كردن و رێكخستنی سه‌ردانی نێردراوانی بیانی.
13-گه‌شه پێدانی فام و رۆشنبیری پیشه‌سازی و بازرگانی له ناو ئه‌ندامانی ژووره‌كان. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی پیشه‌یی یان و ده‌ركردنی ئه‌و جۆره چاپه‌مه‌نییه‌ی بایه‌خ به زانیاری ئابووری ده‌ده‌ن.
14-پشتگیری كردنی خاوه‌ندارانی داهێنان و هاندانی داهێنه‌ران و به‌هره‌مه‌ندان به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێم بكا
الموضوع: سه‌رپه‌رشتی كردنی ژووره‌كان و چاودێری و رێنوێنی كردنیان,سه‌رپه‌رشتی كردنی تۆمار ناوه بازرگانییه‌كان,كردنه‌وه‌ی پێشانگا له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا,لێكۆلینه‌وه‌ی بارودۆخی بازرگانی پیشه‌سازی له هه‌رێمدا,پشتگیری كردنی خاوه‌ندارانی داهێنان و هاندانی داهێنه‌ران