مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باج و عه‌قارات: ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی پێداویستییه‌كانی باج و وه‌دیهاتنی وه‌رگرتنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و ژمێریاریه‌تییه‌كه‌ی رێك ده‌خات و به‌دواداچوون بۆ قه‌رزه‌كانی ده‌كات و قه‌رزه‌كانی و رێكار و بنه‌ماكانی وه‌رگرتنیان ده‌ست نیشان ده‌كات، هه‌روه‌ها مافی موڵكداریه‌تی عه‌قاری له هه‌رێم له باری جۆر‌و شوێنه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و رێكی ده‌خات و تۆماری پێویستییه‌كانی دوور له (بمعزل)لایه‌نه پسپۆره‌كان ده‌گرێته ده‌ست و بڕیاره‌كانی ته‌رخان كردن و یاساكاری تایبه‌ت به فرۆشتن و به‌كریدانی خانووبه‌ره‌كانی موڵكی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات و، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردن و به‌یاناتی ئه‌و خانوو وبه‌رانه‌ش جێبه‌جێ ده‌كات كه ئه‌ركی به‌رێوه‌بردن و فرۆشتنیان به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌سپێردرێ و به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و به ئه‌زموون و پسپۆر بێت.
الموضوع: به‌ڕێوه‌بردنی پێداویستییه‌كانی باج,ژمێریاریه‌تییه‌كه‌ی رێك,مافی موڵكداریه‌تی عه‌قاری,به‌ڕێوه‌بردن و به‌یاناتی ئه‌و خانوو وبه‌رانه‌ش,بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت