مادده‌ی نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری گشتی: سه‌رپه‌رشتیی (السیوله)ی نه‌ختینه‌ی خه‌زینه‌ی گشتی و چۆنێتی ده‌سكاریكردنی بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه به‌شی به‌رده‌ست(الجاری)و به‌شی وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ژمێریاری گونجاو بۆ رێكخستنی لایه‌نی دارایی ئه‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و، كۆنتڕۆڵی ژمێریاریه‌تی ده‌سكاریكردنی دارایی له‌سه‌ر هه‌موو یه‌كه جێبه‌جێكاره‌كان داده‌نێت و، روونكردنه‌وه‌كانی ژمێریاریه‌تی بۆ یه‌كه‌كانی كه‌رتی حكومی كه له مه‌ركه‌زه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن، دیار ده‌كات و، ئه‌نجامه‌كانی به‌پێی ئوسووڵی ژمێریاریه‌تی ده‌خاته به‌رچاو وسیسته‌مه‌كانی چاودێری ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌سكاریكردنی ئه‌موالی گشتی په‌ره‌پێده‌دات و پێداویسته‌كانی سه‌ركه‌وتنیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات و سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات چاودێری كردنی خه‌رجی رابوردوو و خه‌رجی پاش ئه‌ویشه‌وه. له‌و سه‌رپێچییه داراییانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه جێبه‌جێكردنیان به وه‌زاره‌ته‌كه ده‌سپێردرێت. به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێت و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
الموضوع: سه‌رپه‌رشتیی (السیوله)ی نه‌ختینه‌ی خه‌زینه‌ی گشتی,چۆنێتی ده‌سكاریكردنی بۆ جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم,په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ژمێریاری گونجاو,كۆنتڕۆڵی ژمێریاریه‌تی ده‌سكاریكردنی دارایی,چاودێری كردنی خه‌رجی رابوردوو و خه‌رجی پاش ئه‌ویشه‌وه