مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه: به‌رپرسیارێتی پلاندانان ده‌گرێته ئه‌ستۆو بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌كات و، له پێكهاته و قۆناغه‌كانی بودجه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاری به‌رایی(الاولی)له‌سه‌ر هێزی كار(میلاك)ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ده‌دات و، پشتیوانه‌ی پاره‌ی پێویستیان بۆ زامن ده‌كات و، رای خۆی له‌سه‌ر یاسا جۆربه‌جۆره‌كانی دارایی ده‌رده‌بڕێت و توێژینه‌وه‌و، لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری (التحلیلیه) له‌سه‌ر بارودۆخی دارایی و بودجه‌ی به‌رده‌ست(الجاریه) به‌پێی شێوازه‌كانی پلاندانان ئه‌نجام ده‌دات و، رێنمایی بۆ جێبه‌جێ كردنی بودجه ده‌رده‌چوێنێ و، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت.
الموضوع: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه,پلاندانان,پشتیوانه‌ی پاره‌ی پێویستیان,رای خۆی له‌سه‌ر یاسا جۆربه‌جۆره‌كانی دارایی,لێكۆڵینه‌وه‌ی شیكاری (التحلیلیه)