مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن: 1- له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر پێكده‌هێنرێت و، هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌شی تێدا ده‌بن: أ ـ بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بێت ب ـ راوێژكاره‌كان ئه‌ندام ده‌بن ج ـ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بن د ـ هه‌ر پسپۆرێك له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، كه وه‌زیر بیه‌وێ له كاتی پێویستدا داوای هاوكاری لێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێ. 2ـ ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆی پلانه گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌سند كردنی و، به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ و، سیاسه‌تی دارایی و ئابووری پێشنیاز ده‌كات و، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته خولاوخوله‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه ده‌كات كه رێگری له ره‌وتی كاره‌كانیدا ده‌كه‌ن و، چاره‌سه‌ری به‌كرداریان بۆ پێشنیاز ده‌كات و، له پڕۆژه‌ی یاسا و پێڕۆ و ئه‌و رێنماییانه‌ش ده‌كۆڵێته‌وه كه پێوه‌ندییان به ئیشه‌كانییه‌وه هه‌یه و رای خۆیشی له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك ده‌دات كه پێش چاوی ده‌خرێت.
الموضوع: ئه‌نجومه‌ن له وه‌زاره‌ت پێكده‌هێنرێت,بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بێت,راوێژكاره‌كان ئه‌ندام ده‌بن,به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام ده‌بن,گفتوگۆی پلانه گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌سند كردنی جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ