مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: هاوكاری وه‌زیر ده‌كات له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و پلانی وه‌زاره‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ. دووه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به ئه‌زموون و لێهاتوو بێت، ئه‌و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه بریكار پێی ده‌سپێرێ. سێیه‌م: بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و شاره‌زاو پسپۆر بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
الموضوع: بریكاری وه‌زاره‌ت,نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت,بنكه‌ی مه‌شق و په‌ره‌پێدانی دارایی و كارگێری و ئابووری