مادده‌ی سێیه‌م:
ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ:
یه‌كه‌م:
1. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یانپاڵێوێ.
2. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ. به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری رۆشنبیری دایانده‌مه‌زرێنێ.
3. ئه‌ندامێكی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایانده‌مه‌زرێنێ.
4. ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه و، تازه‌كردنه‌وه‌شی بۆ هه‌یه.
دووه‌م:
1. نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تيی ده‌سته‌كه ده‌كا.
2. ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات.
الموضوع: ده‌سته‌ی ئه‌و سندوقه له سێ ئه‌ندام پێك دێ,ماوه‌ی ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌كه‌دا سێ ساڵه,نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌كه ده‌كا,ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌كات