مادده‌ی چواره‌م: 1. ئه‌و كه‌سه‌ی باجی داهاتی كه‌وتۆته سه‌ر، له باجی گواستنه‌وه‌ی مولكایه‌تی خانوو یاخود شوققه‌ی نیشته‌جێ بوون به فرۆشتن یان به هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی عه‌فوو ده‌كرێت.
جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه بكاته هه‌ر چه‌ندێك، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی له رۆژی فرۆشتنی موڵكه‌كه له شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئاسایی خانوو یان شوققه‌یه‌كیان نه‌بێت كه بۆ نیشته‌جێ بوون ده‌ست بدات و به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئه‌و كه‌سه باس كراوه یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی ئه‌گه‌ر له رۆژی فرۆشتندا پارچه عاردێكی ئاماده‌كراویان هه‌بێت بۆ نیشته‌جێ بوون یاخود زیاتر، ئه‌مه نابێته رێگر له سوود وه‌رگرتن له‌م عه‌فو كردنه‌و هه‌ر كه‌سێكی سوودی له عه‌فوو كردنی ئه‌م به‌نده‌ی كه‌دێ وه‌رگرتبێت، سوود له‌م عه‌فوو كردنه وه‌رناگرێت.
2. ئه‌و كه‌سه باسكراوه‌ی باجی كه‌وتۆته سه‌ر، له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی ب فرۆشتن یان به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی جا پاره‌ی فرۆشتنه‌كه هه‌رچه‌نده‌كی بێت، عه‌فوو ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موڵكه‌كه یان هاوسه‌ره‌كه‌ی یاخود منداڵه ناكامه‌كانی خانووی نیشته‌جێ بوون یاخود شوققه یان پارچه عه‌ردێكی ئاماده‌كراوی سه‌ربه‌خۆ یان له رۆژی فرۆشتندا له شوێنی نیشته‌جێ بوونیان نه‌بێت.
3. ئه‌وه‌ی سوودی له عه‌فوو كردن وه‌رگرتبێ. سوود له‌م عه‌فوو كردنه وه‌رناگرێ كه له خاڵه‌كانی (أ و ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دا هاتووه. ته‌نیا جارێك نه‌بێ له ماوه‌ی سێ ساڵ له مێژووی فرۆشتنی پێشوویه‌وه.
الموضوع: گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی,فرۆشتن,نیشته‌جێ بوونی خانوو,سوود له عه‌فوو كردن,پارچه عاردێكی ئاماده‌كراوی سه‌ربه‌خۆ