مادده‌ی سێیه‌م: نرخی خانوو به‌ره‌ی به میرات به‌جێماو یان به موڵك كرا‌و وه‌كو حه‌وت ساڵ به‌ر له مێژووی داواكردنی ته‌سه‌روفی له لایه‌ن میرات گر یان خاوه‌نه‌كه‌ی، مه‌زه‌نده ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پتر له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكیه‌تی خانوو به‌ره‌كه یان مافی ته‌سه‌روفی خاوه‌ن میرات یان خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌ت بووبێت و، ئه‌و نرخه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه مه‌زه‌نده كراوه، ده‌بێته خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر میراتگر یان خاوه‌ن موڵكه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی ناوبراو له‌وه كه‌متر بوو، ئه‌و كات مووڵكه به‌جێماوه‌كان یان كرێی به موڵك كردن یاخود نرخی خه‌مڵێنراو له مامه‌ڵه‌ی به‌خشین و ده‌ست لێ هه‌ڵگرتن یا خود گۆرینه‌وه به مه‌زه‌نده داده‌نرێن، به مه‌رجێك شته نوێكان ره‌چاو بكرێن و ببنه بنچینه‌یه‌ك بۆ حیساب كردنی قازانج.
الموضوع: نرخ خانوو به‌ره‌ی به میرات,موڵك كرا‌و,نرخی خه‌مڵێنراو,حیساب كردنی قازانج