مادده‌ی دووه‌م: باجه‌كه له هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده‌كراو به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه بیدات.
1. داهاتی كه‌سی دانیشتووی هه‌رێم دوای ئه‌و بێقه‌یدییه (سماحه) یاساییانه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتوون:
(5%) تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار.
(10%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار.
(15%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (30000) سی هه‌زار دینار.
(20%) ئه‌وه‌ی له (30000) سی هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (40000) چل هه‌زار دینار.
(25%) ئه‌وه‌ی له (40000) چل هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (50000) په‌نجا هه‌زار دینار.
(30%) ئه‌وه‌ی له (50000) په‌نجا هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (60000) شه‌ست هه‌زار دینار.
(40%) ئه‌وه‌ی له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار.
(50%) ئه‌وه‌ی له (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت.
2. باج له‌سه‌ر كۆمپانیا ده‌سه‌ڵات سنوورداره‌كان (پیشه‌سازی و نا پیشه‌سازی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه ده‌سه‌پێنرێ:
(10%) تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار.
(15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار.
(20%) ئه‌وه‌ی له (20000)بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار.
(25%) ئه‌وه‌ی له (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار.
(30%) ئه‌وه‌ی له (45000) چل و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (60000) شه‌ست هه‌زار دینار.
(40%) ئه‌وه‌ی له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار پتر بێت.
ج- باج له‌سه‌ر كۆمپانیا هاوپشكه‌كان جگه له كۆمپانیای كه‌رتی تێكه‌ڵاو (پیشه‌سازی و نا پیشه‌سازی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه فه‌رز ده‌كرێ:
(10%) تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار.
(15%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (35000) سی پێنج هه‌زار دینار.
(20%) ئه‌وه‌ی له (35000) سی و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (50000) په‌نجا هه‌زار دینار.
(25%) ئه‌وه‌ی له (50000) په‌نجا هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (65000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار.
(30%) ئه‌وه‌ی له (65000) شه‌ست و پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (85000) هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار.
(40%) ئه‌وه‌ی له (85000) هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار پتر بێت.
د- باجی داهات له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كه‌رتی تێكه‌ڵاو فه‌رز ده‌كرێت و قازانجه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر باڵی رێژه‌ی سه‌دی بڕاوه كه بڕه‌كه‌ی (25%)ی پاكتاوی قازانجه‌كه‌یه‌تی.
الموضوع: باجه‌كه له هه‌ر ساڵێكی مه‌زه‌نده‌كراو به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه بیدات,باج له‌سه‌ر كۆمپانیا ده‌سه‌ڵات سنوورداره‌كان به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه ده‌سه‌پێنرێ,باج له‌سه‌ر كۆمپانیا هاوپشكه‌كان جگه له كۆمپانیای كه‌رتی تێكه‌ڵاو به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه فه‌رز ده‌كرێ,باجی داهات له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی كه‌رتی تێكه‌ڵاو فه‌رز ده‌كرێت و قازانجه‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر باڵی رێژه‌ی سه‌دی بڕاوه كه بڕه‌كه‌ی (25%)ی پاكتاوی قازانجه‌كه‌یه‌تی.