مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی 2008 گوژمه‌ی (7628783)ته‌نیاحه‌وت ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو بیست و هه‌شت ملیار‌و حه‌وت سه‌دو هه‌شتاو سێ ملیۆن دینار داده‌نرێ و به‌م جۆره دابه‌ش ده‌كرێ: یه‌كه‌م: گوژمه‌ی (2879079)ته‌نیا دوو ترلیۆن و هه‌شت سه‌دو حه‌فتاو نۆ ملیار‌و حه‌فتاو نۆ ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه سه‌رمایه‌داراییه‌كان. دووه‌م: گوژمه‌ی(4674842)ته‌نیا چوار ترلیۆن و شه‌ش سه‌دو حه‌فتاو چوار ملیار‌و هه‌شت سه‌دو چل و دوو ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن. سێیه‌م: گوژمه‌ی(54908)ته‌نیا په‌نجاو چوار ملیار‌و نۆسه‌دو هه‌شت ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نشتمانیی كوردســـــتان – عیراق. چواره‌م: گوژمه‌ی(19954)ته‌نیا نۆزده ملیار‌و نۆسه‌دو په‌نجاو چوار ملیۆن دینار بۆ خه‌رجییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی.
الموضوع: خەرجییەکان بۆ پڕۆژە سەرمایەداراییەکان,خەرجییەکان بۆ بەکارخستن,خەرجییەکان بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان – عیراق,خەرجییەکان بۆ دەسەڵاتی دادوەریی