مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
1-أ: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌رپرسیاره له مسۆگه‌ر كردنی وه‌رگرتنی ره‌سم له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قانه‌ی به حوكمی فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی.
ب-ئه‌گه‌ر ره‌سم له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه به ته‌واوی درا بوون پووله‌كان به‌تاڵ نه‌كرابوونه‌وه، فه‌رمانبره‌ه‌كه ده‌بێ كه وه‌ره‌قه‌كه‌ی خرایه به‌ر ده‌ست به‌تاڵیان بكاته‌وه.
ج-ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (1و2)ی ئه‌م مادده‌یه كرد و مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و وه‌ره‌قه‌یه لێ نه‌دراوه به‌رێكرد، به ده دینار سزا ده‌ده‌رێ و ده‌بێ ره‌سم ده‌ره‌كه‌ش به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده دینار و یه‌لایه‌نی زۆره وه سه‌د دینار بدا.
د-ئه‌گه‌ر پووله‌كان به شێوه‌یه‌ك لكێنران یا به تاڵ كرانه‌وه هه‌موو بن یا هه‌ندێكیان له‌گه‌ل ئه‌و رێنمایی یانه‌دا ئه‌گونجێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌ركراوه، وا داده‌نرێ ره‌سمدانه‌كه به‌و هه‌نده كه پووله‌كانی پێ لكێنراوه یا به‌تاڵ كراوه ده‌بێ ره‌سمه‌كی به‌پێی هه‌نده ئه‌سلییه‌كه بێ.
ه-وه‌زیری دارایه بۆی هه‌یه سزاكانی مادده‌ی شازده‌یه‌م بدا. به‌ڵام سزاكانی مادده‌كانی ئه‌م یاسایه له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌وه ده‌درێ و له حاله‌تی نه‌دانی پاره‌كه حوكمی یااس ره‌چاو كراوه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌سه‌پێنرێ.
2-ئه‌و سزایانه‌ی به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌درێن رێ له سه‌پاندنی حوكمه‌كانی یاسای سزادان و یاساكانی تر ناگرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كاروه به پێی حوكمه‌كانی تاوانیك پێك بهێنێ.
الموضوع: فه‌رمانبه‌رێك به‌رپرسیاره له مسۆگه‌ر كردنی وه‌رگرتنی ره‌سم,ره‌سم له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه به ته‌واوی درا بوون پووله‌كان به‌تاڵ نه‌كرابوونه‌وه,فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (1و2)ی ئه‌م مادده‌یه كرد و مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و وه‌ره‌قه‌یه لێ نه‌دراوه به‌رێكرد,پووله‌كان به شێوه‌یه‌ك لكێنران یا به تاڵ كرانه‌وه هه‌موو بن یا هه‌ندێكیان له‌گه‌ل ئه‌و رێنمایی یانه‌دا ئه‌گونجێ,وه‌زیری دارایه بۆی هه‌یه سزاكانی مادده‌ی شازده‌یه‌م