مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2-وه‌زیر: وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
3-حكومه‌ت: حكومه‌تی عه‌رێمی كوردستان.
4-سه‌رۆكی فه‌رمانگه: سه‌رۆكۆكه‌كانی فه‌رمانگه حكومه‌تی یه‌كان له هه‌رێمدا و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكان سه‌رۆكه‌كانی ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی تایفه‌كان و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌سایه‌تێكی مه‌عنه‌وییان هه‌یه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و یاسایه به سه‌رۆكی فه‌رمانگه دانرێن.
5-فه‌رمانبه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كارگه‌رانی میری كه خزمه‌تگزارییه‌كی گشتی پێ سپێردرا بێ و كاگه‌رانی كۆمپانیاكان و ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی تایفه گه‌ری و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویان هه‌یه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه له حوكمی فه‌رمانبه‌ر دا داده‌نرێن.
6-ره‌سم: ئه‌م ره‌سمی پووله‌ی به پێی ئه‌و یاسایه فه‌رز ده‌كرێ.گ
7-پوول: ئه‌و پوولی داراییه‌ی وه‌زاره‌ت به پێی ئه‌و یاسایه ده‌ری ده‌كا.
8-وه‌ره‌قه: هه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك كه ده‌بی به پێی ئه‌م یاسایه روسمی لێ بدرێ ئیتر سا به‌ده‌ستخه‌ت بێ یا كرابێته وێنه یا چاپ كرابێ یا له‌به‌ر گیرابێته‌وه.
9-ئیمزا: نیشان دان له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌كه به ئیمزا یا به مۆر یا به په‌نجه مۆر یا به هه‌ر نیشانه‌یه‌ك كه ئیمزا بگه‌ێنێ.
10-كه‌س: كه‌سی سروشتی یا مه‌عنه‌وی.
11-ره‌سمده‌ر: ئه‌و كه‌سه كه ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه ره‌سم بدا.
الموضوع: وه‌زاره‌ت,وه‌زیر,حكومه‌ت,سه‌رۆكی فه‌رمانگه,فه‌رمانبه‌ر,ره‌سم,پوول,وه‌ره‌قه,ئیمزا,كه‌س,ره‌سمده‌ر