مادده‌ی (23)

معرف المادة: 12177

رقم المادة : 346

مادده‌ی (23) یەكەم: 1. دەكرێت موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان بە بڕی بەرامبەری ڕاستەقینە و خەمڵێنراو بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندن، لەسەر بنەمای بڕی بەرامبەری هاوشێوە و هاوسێ، بەبێ زیادكردنی ئاشكرا بە بڕیاری دەسەڵاتی تایبەتمەند بەكرێ بدرێن بۆ ئەم لایەنانەی خوارەوە: 2. فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی لە هەرێم سەبارەت بەو یەكانەی نیشتەجێبوون كە موڵكی دەوڵەتن. 3. فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی، سەندیكا، یەكێتی، رێكخراو و كۆمەڵەكان لە هەرێم بۆ مەبەستی وەسوودهێنانی موڵك و ماڵە نەگوازراوەكە وەك فەرمانگە یان بارەگایەك بۆ كارەكانی یان بۆ ئەو مەبەستانەی لە یاساكانیاندا دەقنووسكراون. 4. كرێچی حانووتی هێزە چەكدارەكان، كە دەكەونە ناو سەربازگە و كۆگا و فێرگە و نەخۆشخانە سەربازییەكان و هی دیكە، و كرێچی حانووتەكان لە فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی، ئەوانەی بارودۆخی تایبەتیان هەیە و پێویستە ڕەچاوی تایبەتمەندیان بكرێت لە دەستنیشانكردنی كەسی كرێچیدا. 5. خاوەنی ئەو موڵكانەی دەكەونە تەنیشت كەنارە ئاوییەكانی موڵكی دەوڵەت، ئەگەر ئەو كەنارانەی دانراون بەكرێ بدرێن پێیەوەلكاوبن و رێگەی هاتووچۆیان تەنها لەناو ئەو موڵكانەدا هەبێت. 6. كرێچی ئەو خانووبەرانەی تەرخانكراون بۆ بەرهەمهێنانی نان و سەمون لە دوای كۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستی بەكرێدانی یەكەمیان، هەرچەندە پێشتر لە ئەنجامی زیادكردنی ئاشكراوە بەكرێ درابن، بەو مەرجەی بڕی بەرامبەری بەكرێدان دووبارە خەمڵاندنی لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنی پێكهێنراو بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە بۆ بكرێت. 7. كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كە پسپۆڕن لە سیستەمەكانی گەیاندن، ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان وەرگرتووە و گرێبەستیان كردووە لەگەڵ لایەنی تایبەتمەند، بە مەبەستی دروستكردنی تاوەرەكانی پڕۆژەی مۆبایل و هۆڵەكانی پرۆژەی مۆبایلی بێتەل و هۆڵەكانی بەكارهێنانی وێستگەكانی (VSAT) ئەوانەی بە بگۆڕەكان دەبەسترێنەوە. 8. كرێچی ئەو زەویانەی موڵكی دەوڵەتن، بە مەبەستی دامەزراندنی وێستگەكانی پشوودان و وێستگەكانی پڕكردنەوەی سوتەمەنی لەسەر رێگا دەرەكییەكانی دەرەوەی سنوری شارەوانییەكان، كە رێكسازییەكانی بە كرێدانی زەوی لەسەر رێگا دەرەكییەكان دەیانگرێتەوە، رێكارەكانی زیادكردنی ئاشكرای لەسەر جێبەجێ دەكرێت. دووەم: 1. وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕێپێدراوە بە بەكرێدانی ئەو زەوییانەی نانەواخانە، ئاش، گەراج و شوێنەكانی چاككردنەوەی ئەو شوێنكارانەیان لەسەر بیناكراوە، بەو كەسانەی زیادكردنی ئاشكرای كڕینی ئەو شوێنكارانەیان بۆ یەكلایی دەبێتەوە. 2. ئەو زەوییانەی لە خاڵی (1)ی ئەم بڕگەیە باسكراون بەدەر لە رێكارەكانی زیادكردنی ئاشكرا بەكرێ دەدرێن، و بڕی بەرامبەری بەكرێدانەكەی پێشوەختە لەلایەن لیژنەی خەمڵاندنی پێكهێنراو بەپێی ماددەی (8)ی ئەم یاسایە دیاریدەكرێت. سێیەم: دەسەڵاتی تایبەتمەند، لەسەر داوای كرێچی، دەتوانێت ماوەی گرێبەستی ئەو خانووبەرانەی هی نیشتەجێبوون نین، و بەبێ زیادكردنی ئاشكرا بەكرێدراون، درێژ بكاتەوە، بەو مەرجەی بڕی بەرامبەری ڕاستەقینە (3) سێ ساڵ جارێك بەپێی ئەو رێكارانەی لەم یاسایەدا دەقنووسكراون، بخەمڵێنرێتەوە. چوارەم: 1. دەسەڵاتی تایبەتمەند، لەسەر داوای كرێچی، دەتوانێت ماوەی گرێبەستی ئەو خانووبەرانەی بۆ نیشتەجێبوون نین، و بەزیادكردنی ئاشكرا بەكرێدراون و ماوەی بەكرێدانی بنەڕەتیان لە (10) دە ساڵ كەمترە ، بە مەرجێك درێژ بكاتەوە كە لە هیچ بارێكدا ماوەی گرێبەست بە هەردوو ماوەی بنەڕەتی و ماوەی درێژكراوەش پێكەوە لە (10) دە ساڵ تێپەر نەكات. 2. پێویستە ئەو كرێچیەی خواستی درێژكردنەوەی هەیە، داواكارییەكی نووسراو بۆ درێژكردنەوە بەر لە (3) سێ مانگ لە كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستی بەكرێدانی بنەڕەتی پێشكەش بكات و، بە پێچەوانەوە، مافی داواكردنی درێژكردنەوەی نامێنێت. 3. لەكاتی ڕەزامەندیدان لەسەر داواكاری درێژكردنەوە ئەوا سەربارێك دەخرێتە سەر بڕی بەرامبەری بەكرێدانی ناونراو لە گرێبەست بە ڕێژەی (10%) دە لەسەدی بەكرێدانی ساڵی پێش درێژكردنەوەكە بەرامبەر بە هەر ساڵێك لە ساڵەكانی درێژكردنەوە بەپێی هاوكێشەیەكی ژمارەیی بەدوای یەكدا هاتوو (متوالیة عددیة).

الموضوع: موڵك و ماڵە نەگوازراوەكان,كرێچی حانووتی هێزە چەكدارەكان,خاوەنی موڵكی دەوڵەت,كرێچی خانووبەرانەی تەرخانكراو,كرێچی زەویانەی موڵكی دەوڵەت,وەزیری بازرگانی و پیشەسازی