مادده‌ی (14)

معرف المادة: 12168

رقم المادة : 346

مادده‌ی (14) یه‌كه‌م: 1. لەگەڵ ڕەچاوكردنی حوكمەكانی ماددەی (12)ی ئەم یاسایە، فرۆشتنی خانوو، شووقە یان زەوی نیشتەجێبوون كە ڕووبەری لە (300م2) سێ سەد مەتر دووجا زیاتر نییە و خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت، لەناو فەرمانبەراندا جاڕدانی بۆ دەكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: 2. فرۆشتن یەکەمجار لەنێوان فەرمانبەرانی یەک وەزارەتدا دەکرێت، لەگەڵ پێدانی پێشەنگی (الأولویة) بۆ فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیەی خانوو، شووقە یان زەوی نیشتەجێبوونەكەی داناوە بۆ فرۆشتن. 3. ئەگەر هیچ فەرمانبەرێكی وەزارەت یان فەرمانگەی پەیوەندار خواستی كڕینیان نەبوو، یان بەشێك لە موڵكەكە بە نەفرۆشراوی مایەوە، ئەوا سەرلەنوێ جاڕدانی فرۆشتن بەڕێگەی زیادكردن لەناو سەرەجەم فەرمانبەرانی هەرێم، دەكرێت. 4. لە ئەگەری نەبوونی كڕیاری فەرمانبەر، یان مانەوەی بەشێكی موڵكەكە بە نەفرۆشراوی، ئەوا سەر لەنوێ جاڕدانی فرۆشتنی بە رێگەی زیادكردن لەناو سەرەجەم هاوڵاتیاندا بۆ دەكرێت. 5. لە سەرجەم بەندەكانی (أ، ب، ج) پێشەنگی بۆ ئەوانە دەبێت كە هاوسەرگیرییان كردوە، و خۆیان یان هاوسەرەكانیان یان منداڵە ناكامەكانیان، خانوویەك یان شووقەیەك یان زەوییەكی نیشتەجێبوونیان بەشێوەی سەربەخۆ نییە و پێشتر یەكەیەكی نیشتەجێوون یان پارچە زەوییان لە دەوڵەت یان لە كۆمەڵە هەرەوەزییەكان وەرنەگرتووە. 6. حوكمەكانی خاڵی (1)ی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە لەسەر ئەو فەرمانبەرەش جێبەجێ دەبێت كە لەناو یەكەیەكی نیشتەجێبوونی فەرمانگەیەكی دیاركراو نیشتەجێبووە، هەرچەندە لەسەر بنەمای پێداویستی كار بۆ فەرمانگەیەكی دیكە لەناو هەمان وەزارەت گوازرابێتەوە، بەمەرجێك سەرباری گواستنەوەی ڕاژەكەی بە نیشتەجێی ئەو یەیە مابێتەوە. دووەم: 1. فەرمانبەری خانەنشینكراو، ئەگەر پێشتر سوودمەند نەبووبێت، دەتوانێت بەشداری لە زیادكردنی جاڕداراو بۆسەرجەم فەرمانبەران بكات، بۆ كڕینی ئەو خانووبەرانەی نیشتەجێبوون كە لە خاڵی (1)ی بڕگەی (یەكەم)ی ئەم ماددەیە ئاماژەیان پێدراوە. 2. ئەگەر لەكاتی فرۆشتنی یەكەی نیشتەجێبوونەكە، بە كردەنی و بە شێوەیەكی یاسایی و لەسەر بنەمای ئەو ڕێكارانەی لە یاسا بەركارەكاندا دەقنووسكراون، خانەنشینكراو نیشتەجێی یەكەكە بێت، ئەوا هەمان مامەڵەی فەرمانبەری ئەو فەرمانگەیەی لەگەڵ دەكرێت كە خاوەندارێتی یەكەكە دەكات، بەمەرجێك پێش خانەنشینبوونیی فەرمانبەری هەمان فەرمانگە بووبێت. 3. بۆ ئەوەی فەرمانبەری خانەنشینكراو لە حوكمی خاڵی (2)ی ئەم بڕگەیە سوودمەند بێت، پابەند دەكرێت پێش بەشداربوون لە زیادكردن بەشێوەیەكی نووسراو بەڵێن بدات بە چۆڵكردنی یەكە نیشتەجێبوونەكە لە ماوەی (6) شەش مانگ لەو رێكەوتەی كەبڕیاری هەواڵەكردنی زیادكردنەكە بۆ كەسێكی دیكە پلەی بنبڕ وەردەگرێت، بەپێچەوانەوە، یەكە نیشتەجێبووەنەكەی بەزۆرەكی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی تایبەتمەندەوە بەبێ پێدانی هیچ ماوەیەكی دیكە، پێ چۆڵدەكرێت. سێیەم: پشكی هاوبەشی ناو یەكە نیشتەجێبوونەكانی نەشیاو بۆ جیاكردنەوە (ئیفرازكردن)، بەدەر دەكرێن لە حوكمی بڕگەی (یەكەم و دووەم)ی ئەم ماددەیە، و جاڕدانی فرۆشتن بۆ سەرجەم هاوڵاتیان، دەكرێت.

الموضوع: فرۆشتنی خانوو، شووقە یان زەوی نیشتەجێبوون,پێشەنگی بۆ فەرمانبەرانی خانوو، شووقە یان زەوی نیشتەجێبوون,جاڕدانی فرۆشتن بەڕێگەی زیادكردن لەناو فەرمانبەرانی هەرێم,جاڕدانی فرۆشتن بە رێگەی زیادكردن لەناو هاوڵاتیان,پێشەنگی بۆ ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردوە