ماددهی (10) لیژنەی فرۆشتن یان بەكرێدان، بۆ لەئەستۆگرتنی ڕێكارەكانی فرۆشتنی موڵك و ماڵی نەگوازراوەی دەوڵەت یان بەكرێدانی بەپێی حوكمەكانی ئەم یاسایە، لە (3) سێ فەرمانبەری شارەزا پێكدەهێنرێت، كە ناونیشانی وەزیفی هەر یەكێكیان لە بەڕێوەبەر یان سەرۆكی تێبینەران كەمتر نەبێت، یان لانیكەم (10) دە ساڵ ڕاژەی وەزیفی هەبێت.
الموضوع: فرۆشتن یان بەكرێدان موڵك و ماڵی نەگوازراوەی دەوڵەت,فەرمانبەری شارەزا,وەزیفی هەر یەكێكیان لە بەڕێوەبەر یان سەرۆكی تێبینەران,ڕاژەی وەزیفی