مادده‌ی (4)

معرف المادة: 12158

رقم المادة : 346

مادده‌ی (4) یەكەم: ڕێكارە یاساییەكانی لیژنەی خەمڵاندن، هەواڵە، فرۆشتن، بەكرێدان، وەرگرتنی بڕی بەرامبەری فرۆشتن و بەكرێدان و بەقیستكردن، تەنها لەلایەن دەسەڵاتی تایبەتمەند، لە ماوەیەك كە لە (15) پازدە ڕۆژ لە ڕێكەوتی گەیشتنی كۆنووس تێپەڕنەكات، بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت، و بەبنبڕ دادەنرێن. دووەم: ڕێژەی یاسایی خەمڵاندن، فرۆشتن یان بەكرێدان بە ئامادەبوونی گشت ئەندامەكانی دروست دەبێت، بڕیارەكانیشیان لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن بە زۆرینە دەردەچن، و ئەو ئەندامەی ڕایەكی جیاوازی هەیە دەبێت ڕایەكەی لە كۆنووس جێگیر بكرێت.

الموضوع: ڕێکارە یاساییەکان لەبارەی خەمڵاندن و فرۆشتن و بەكرێدان,بڕیاری كۆتایی لەبارەوە لە ماوەی (15) ڕۆژ,ڕێژەی یاسایی خەمڵاندن و فرۆشتن,بڕیارەکان لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن,ڕایەكەی ئەندامەکان لە كۆنووس جێگیر بكرێت