مادده‌ی سی و چواره‌م:
یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت خه‌رجیه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا دابه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی چڕی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر زیانیان به‌ركه‌وتووه له دوای دورخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی ناوه‌ندیی وه‌زاره‌ت.
دووه‌م: پێویسته له سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت بۆ جه‌ختكردن له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه له رێكه‌وتی جێبه‌جێكردنی كرداره‌كیی بودجه‌دا.
سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم داوا بكات له‌و ده‌سته چاودێرییانه‌ی پێیه‌وه لكاون و له پارێزگاكانی هه‌رێم بوونیان هه‌یه دڵنیابن له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه له رێكه‌وتی جێبه‌جێكردنی كرداره‌كیی بودجه‌دا.
الموضوع: پێویستی به‌گه‌ڕخستن و وه‌به‌رهێنان به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم,پێویستی له سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن,پێویستی له سه‌ر دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم داوا بكات