مادده‌ی بیسته‌م:
به مه‌به‌ستی هاندانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت (و رێنوێنیكردنی میلاكی حكومی):-
یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتن له فه‌رمانبه‌رێتیه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌رفكردنی نیوه‌ی مووچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ سه‌رباری داهاته‌كه‌ی له كاره نوێیه‌كه.
دووه‌م: سه‌رجه‌م مافه خانه‌نشینیه‌كانی فه‌رمانبه‌ر ده‌گواسترێته‌وه بۆ بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی له كه‌رتی تایبه‌تدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مواركراوه كارپێكراوه‌كانی له هه‌رێمدا.
سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌و دیاریكردنی ستانده‌رو مه‌رجه‌كانی ده‌ربكات.
الموضوع: هاندانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت,سه‌رجه‌م مافه خانه‌نشینیه‌كانی فه‌رمانبه‌ر ده‌گواسترێته‌وه,پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م مادده‌یه‌و دیاریكردنی ستانده‌رو مه‌رجه‌كانی ده‌ربكات.