مادده‌ی شازده‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاردانراوه‌كانی (اعتمادات) یه‌ك ده‌روازه ئه‌نجام بدات، جگه له به‌شی (فصل) مووچه، چونكه ده‌كرێت بۆی بگواسترێته‌وه‌و ناكرێت لێی بگواسترێته‌وه.
دووه‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێوان پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ده‌روازه‌كانی بودجه ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی توانای سه‌رفكردن بۆ ئه‌و كارگێڕییانه‌ی بڕیار ده‌درێت له وه‌زاره‌تێك جیابكرێنه‌وه‌و بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تێكی تر‌و وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو یه‌ك به‌ش(قسم)دا و یه‌ك یه‌كه‌ی سه‌رفكردن، ئه‌نجام بدات.
سێیه‌م: ناكرێت هیچ لێكگواستنه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا له نێو ته‌رخانكراوه‌كانی (پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان) ئه‌نجام بدرێت.
چواره‌م: ناكرێت لێكگواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان)، بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی به‌گه‌ڕخستن، واته ته‌رخانكراوه‌كانی (بودجه‌ی ڕه‌وه‌ن)، ئه‌نجام بدرێت.
پێنجه‌م: ئه‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له‌م یاسایه‌دا په‌سه‌ندكراون تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی (2013) به‌كارده‌هێنرێن و داهاته ده‌سته‌به‌ركراوه‌كان تاوه‌كو 31/12/2013 تۆمار ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌و داهاتانه‌ی له دوای كۆتایی ساڵی دارایی (2013)ه‌وه وه‌رده‌گیرێن، ئه‌وا وه‌ك داهاتێك بۆ بودجه‌ی ساڵی دارایی 2014 تۆمار ده‌كرێن.
الموضوع: لێكگواستنه‌وه له نێوان پاردانراوه‌كانی (اعتمادات),دابینكردنی توانای سه‌رفكردن بۆ ئه‌و كارگێڕییانه‌ی بڕیار ده‌درێت,ناكرێت هیچ لێكگواستنه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا,ناكرێت لێكگواستنه‌وه له ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجی پرۆژه‌كانی,پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له‌م یاسایه‌دا په‌سه‌ندكراون تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی دارایی (2013)