مادده‌ی پازده‌م:
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه (مناقله) له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ په‌رله‌مان، ئه‌نجام بدات.
دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، ئه‌نجام بدات.
سێیه‌م: وه‌زیری پلاندانان، له سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌ت و له سنووری یه‌ك پارێزگادا، ئه‌نجام بدات و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لێ ئاگادار بكاته‌وه.
چواره‌م: وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، بۆی هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زاو له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی په‌سه‌نكراودا، ئه‌نجام بدات.
پێنجه‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار سه‌رپشك ده‌كرێت به ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێوان داهاته خۆیه‌تیه‌كانی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌كانی شاره‌وانی له نێو یه‌ك پارێزگاداو ئه‌نجامدانی لێكگواستنه‌وه له نێو ژمێره‌ی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری و چاككردن بۆ هه‌ر دامه‌زراوێكی شاره‌وانیی.
شه‌شه‌م: هه‌ردوو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ونیشته‌جێكردن و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار بۆیان هه‌یه لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زاره‌ت له نێو بودجه‌داو له سنووری یه‌ك پارێزگا یان یه‌ك قه‌زادا، ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری پلاندانانی لێی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
الموضوع: لێكگواستنه‌وه له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ په‌رله‌مان,لێكگواستنه‌وه له نێو پاره‌دانراوه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی,لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێو بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌مان وه‌زاره‌ت,لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان,لێكگواستنه‌وه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زاره‌ت له نێو بودجه‌دا