مادده‌ی نۆیه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری پابه‌ند ده‌بێت به به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی قه‌رزی خانووبه‌ره‌و، كشتوكاڵیی و، پیشه‌سازیی و، گه‌شت وگوزارییء، پرۆژه بچووكه‌كانء، ته‌مویلكردنی سندوقی نیشته‌جێكردن/ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌گوژمه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی (600.000.000.000) شه‌ش سه‌د ملیار دیناره‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و ستانده‌رو رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان، ده‌ریان ده‌كات.
دووه‌م: قه‌رزی خانووبه‌ره به بڕی (25.000.000) بیست و پێنج ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتیانی ناوه‌ندی ئه‌و قه‌زاو ناحیانه‌ی له ساته‌وه‌ختی ڕاگواستنی زۆره‌ملێ له لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوو وێرانكراون، دیاری ده‌كرێت.