مادده‌ی هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (185.000.000.000) سه‌دو هه‌شتاو پێنج ملیار دینار ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پشتگیریكردنی حیزبه‌كان، وه خه‌رجكردن له‌م ته‌رخانكراوه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی رێكاریی كاتیی ده‌بێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك پێشینه له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه له هه‌ردوو ساڵی (2011، 2012)دا وه‌رگیراون تسویه بكرێن، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای پشتگیریی دارایی حیزبه‌كان.
دووه‌م: گوژمه‌یه‌ك به‌بڕی (15.000.000.000) پازده ملیار دینار بۆ رێكخراوه ناحكومیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت به‌پێی یاسای رێكخراوه ناحكومیه‌كانی ژماره (1)ی ساڵی 2011.
الموضوع: پشتگیریكردنی حیزبه‌كان,رێكخراوه ناحكومیه‌كان,تسویه بكرێن,یاسای پشتگیریی دارایی حیزبه‌كان